تەكنەلۆژیا چاودێری گوڵ و گیاش دەكات

تەكنەلۆژیا چاودێری گوڵ و گیاش دەكات
تەكنەلۆژیا چاودێری گوڵ و گیاش دەكات
چەند ساڵێك لەمەوبەر لە نزیك شوێنی كارەكەم دوكانێك رێكلامێكی دەكرد دەكرێت كارێك بكەین بۆ كێڵگە و باخچەكانتان بە مۆبایل ئاو بدرێن و ئاویان لێبگیرێتەوە.. مەبەست ئەوە بوو دەتوانی بە كورتەپەیامێك موزەخە و دینەمۆی ئاو هەڵبكەی و بە كورتەپامێكیش بیگریەوە..
ئامێری تایبەت بە خزمەتكردنی گوڵ و گیا بە شێوەی دیجیتالی ئێستاكە لە زیادبووندان، بۆ نموونە ئامێری koubachi، ئەو ئامێرە بەو هەستەوەرانەی تێیدایە، دەتوانێت رێژەی شێ، گەرما و رووناكی پێویست بۆ گوڵ و گیاكان دابین بكات.. لەلایەكی دیكەوە سیستەمی وای-فای لەسەرە و دەتوانێت سەبارەت بە چۆنییەتی گوڵ گیاكان وەك بوونی كێشەیەك ئاگادارتان بكاتەوە. پرۆگرامێكی لەسەرە كە گشت زانیارییەك سەبارەت بە باخچەكە بۆ مۆبایلەكەتان بەڕێ دەكات.
Top