كاتژمێرە هۆشمەندەكان دەبنە ریمۆتی ئۆتۆمبێل
كاتژمێرە سمارتەكان زیاتر تایبەتن بە چاودێری تەندروستی جەستەی بەكارهێنەری و هەروەها پەیوەند دەدرێت بە مۆبایل ودەكرێت بەهۆیەوە پەیوەندییەكان و پەیامەكان بخوێینەوە و وەڵام بدەیەوە. پێدەچێ بەهۆی قەوارەی بچووكیان توانای دیكەش بە كاتژمێرە سمارتەكانەوە زیاد ببن.. بۆ نموونە كاتژمێری زیرەكی ئەپل لەسەر داواكاری كۆمپانیای ئۆتۆمبێل سازی تاسلا خزمەتگوزاری ریمۆت كۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلی بە كاتژمێرەكانەوە زیاد كردووە، كاتژمێرە زیرەكەكان دەتوانن ئۆتۆمبیلەكان هەڵبكەن و بكوژێننەوە، دەتوانن لە گەراج بیهننە دەرەوەو دەرگای گەراجیش دابخەن..
