توین واش سیستمی شتنی دووانی و تایبەتمەندی ئێڵ جی

توین واش سیستمی شتنی دووانی و تایبەتمەندی ئێڵ جی
توین واش سیستمی شتنی دووانی و تایبەتمەندی ئێڵ جی
سیستمی شتنی دووانی لە ئێڵ جی بۆ جلشۆرەكان شۆڕشێكی نوێیە بۆ شتنی جلوبەرگ لە دوو حەوزی جیا لە هەمان كاتدا.
گرنگیی ئەم جلشۆرە دووانییە لەوەدایە كە بە بەهایەكی بەرز كارەكانی ئەنجام دەدا و یارمەتیدەرە بۆ شتنی جلوبەرگێكی زۆر بە ماوەیەكی كەم. یەكەم حەوز لە سەرەوەی بەشی پێشەوەیدایە، ئەوەی دیكەیشیان لە خوارەوەی پێشەوەی جلشۆرەكەدایە. هەردوو حەوزیش كۆنترۆڵیان جیاوازە لە یەكتری.
دەربارەی ئەم تەكنۆلۆژیا نوێیەی كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس كیڤن چا جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ناوبراو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریكا رای گەیاند: پابەندین بە خۆشكردنی ژیان و ئاسانكردنی بۆ بەكارهێنەرەكانمان لە سەرتاپای جیهاندا لە رێگەی خستنە رووی بەرهەمەكانمان بە پێشكەوتووترین شێوە و بە دیراسەكردنی زۆر تاكو بەهێزترین بەرهەم دروست بكەین. ئێمە گەشبینین بەو گواستنەوە جۆرییەی بواری جل شتن كە هەردەم دەبێتە مایەی سەرنجڕاكێشانی بەكارهێنەرەكانمان.
جلشۆری توین واش بەكارهێنانی زۆر ئاسانە و لە توانایدایە جلێكی زۆر بشوات. بە شێوەیەكی رێك دیزاین كراوە. گۆشەی دەرگاكەیشی لارە بۆ ئاسانكردنی خستنە ناو و دەرهێنانی جلوبەرگە و كۆنترۆڵی بەكارهێنانیشی لە سەر دەرگاكەیدایە.
حەوزی سەرەكی توین واش گەورەترە لە حەوزی دووەم و بە قەبارەی 21 كیلۆگرام جلوبەرگ لە خۆ دەگرێت و حەوزی دووەمیش كەمتر جلوبەرگ لە خۆ دەگرێت و كێشی 3.5 كیلۆگرامە و بۆ جلوبەرگی هەستیار و تایبەت وەك جلی منداڵی شیرەخۆر یان جلوبەرگی ژێرەوە بەكار دەهێندرێت.
Top