پەت لێدانیش بوو بە دیجیتالی
پەت لێدان ناوە باوەكەی كە (حەبلانێ) پێدەگوترێت و ئەوەیە كە پەتێك كە هەردوو سەرەكەی دەگرن و بەسەریدا پازپازدان دەكەن.. ئێستا كە هەموو شتێك بەرەو سمارت و دیجیتالی بوون دەڕوات ئەویش بوو بە دیجیتالی.. یەكێك لە گرفتەكانی پەت لێدان ئەوە بوو كە بەكارهێنەر ئەگەر تازەكار با پەتەكە لە ملی یان لە قاچی دەئاڵا و نەیدەوانی سەركەوتوو بێت.. بەڵام كۆمپانیای (جەمپ سنەپ) جۆرە ئامێرێكی تایبەت بە پەت لێدان داهێناوە كە پەتی دیجیتالی پێدەگوترێ لەودا هیچ پەتێك نییە، تەنیا دەسكی پەتەكان هەن، بەكارهێنەر دەبێت وەك پەت لێدان پازپازدێن بكات، ئەركی پەتە دیجیتالییەكە هەر ئەوە نییە بەڵكو هێماكانی لێدانی دڵ نیشان دەدات، رێژەی كالۆری سووتێندراو لەكاتی پەت لێداندا تۆمار دەكات، رێژەی ئەو ئوكسیژینەی بەكارهێنەر وەریگرتووە بە كورتی چالاكییەكی تەواوی جەستەیی تۆمار دەكات..
