داتاشۆیەكی سەرنج راكێش و جیاواز

داتاشۆیەكی سەرنج راكێش و جیاواز
داتاشۆیەكی سەرنج راكێش و جیاواز
كۆمپانیای چینی ZTE لە كۆنگرەی جیهانی ساڵانەی مۆبایلدا پرۆژكتەرێك (داتاشۆ)یەكی خستەڕوو كە بە spro plus ناسراوە. ستایل و كارایی داتاشۆیەكە زۆر جیاوازە لە ڤیدیۆپرۆژكتەرەكانی دیكە.. چونكە زۆر وەك تەبلتێك دەچێت. شاشەیەكی 8.4 ئینجی لەسەرە.. ئەوە یەكەمجارە لەبری گلۆپی LED لە لەیزەری فسفۆری لە ڤیدیۆپرۆژكتەردا سوودی لێدەبیندرێ هەربۆیە رووناكییەكی زۆر بەهێزە، لەگەڵ ئەوەی فۆكسێكی خێرا و ورد هەیە لە راستیدا دەتوانێت وێنەیەكی 80 ئینجی لە مەودای دووری دوو مەتر و نیو نیشان بدات. سیستەمی وای فای هەیە بۆ وەرگرتنی فیلمەكان دەكرێت بە ئاسانی لەو سیستەمە سوود وەربگری جگە لەوەش خۆی هێڵی ئینتەرنێت وەردەگرێ و دوگمەی تایبەت بە یۆتیوبی هەیە و دەكرێت فیلمەكانی سەر ئەو سایتە بە ئاسانی بڵاوبكاتەوە. رامەكەی 3 گیگابایتە و 128 گیگابایت میمۆری ناوخۆی هەیە و دەكرێت هاردیشی بۆ دابندرێ.. شوێنی دانانی كامێرای هەیە و دەكرێت كۆنفرانسێكی ڤیدیۆیشی پێ ئەنجام بدرێ.
Top