دەستبەندێك لەكاتی پێویستدا گیانت رزگار دەكات

دەستبەندێك لەكاتی پێویستدا گیانت رزگار دەكات
دەستبەندێك لەكاتی پێویستدا گیانت رزگار دەكات

لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا زیاتر لە دوو ساڵە دەستبەند و مەچەكبەندی دیجیتالی خەریكە شوێن بە كاتژمێر لەق بكات، ماوە ماوە دەستبەندێكی نوێ لەلایەن كۆمپانیایەكەوە دێتە بەرهەم و بەتایبەتمەندییەكی نوێوە.. بەم دواییەش كۆمپانیای Wisewear دەستبەندێكی نوێی بەرهەم هێناوە بۆ رزگاركردنی خاوەنەكەی لەكاتی زۆر پێویستدا..
بۆ نموونە چوویەتە سەرچیاو ون بوویە یان لە شوێنیكی دیكە كارەساتێك بۆهاتۆتە پێش هەر ئەوەندە بەسە دوو جار دەستبەندەكە دابگری ئیدی شوێنەكەت بە كورتەپەیامێك بۆ ئەو ژمارە مۆبایلانە دەنێرێت كە پێشتر بە دەستبەندەكە دراوە. هەرچەندە مۆبایل و تەبلێتیش ئەو تایبەتمەندیانەیان تێدایە بەڵام رەنگە جاری وا بێتە پێش كە دەستت بە مۆبایلەكەت رانەگا، یا مۆبایلەكەت لەبیرچووبێ یان چەتە و رێگر و نەیارێك ئیزن ئەو مەجالەت پێنەدەن دەست بۆ مۆبایلەكەت بەری.. دەستبەندەكە بە socialite ناسراوە، ستایلەكەی زۆر جوانە و سێ جۆریان هەیە زێڕ و زیو و نیكل... هەركاتێك خاوەنەكەی تووشی گرفت بوو هەر ئەوەندە بەسە دووجار دەست بە شاشە لەمسیەكەی دابێنێ و شوێنەكەت بۆ ئەو ژمارانە بەرێ بكات كە تێیدا تۆمار كراون.
Top