دكتۆرە دیجیتالییەكان زۆرتر دەبن
سەردەمێك دادێت مرۆڤەكان بۆ زۆر كێشەی تەندروستی پەنا بۆ دكتۆر نابەن، بەڵكو هەر لەماڵەوە بەهۆی ئەو ئامێرە دیجیتالیانەی بەرهەم هاتوون و لەمەودواش بەرهەم دێن دەزانێت چ كێشەیەكی لە تەندروستی دا هەیە، ئەوە سەردەمی پێشوو نییە بۆ زەخت گرتن و زانینی رێژەی شەكرە و هەموو شتێك پەنا بۆ دكتۆر و بنكە تەندروستییەكان دەبردرا..
ئەو ئامێرە بچووكەی كە دەبینن بە ئامێری MightySat Pulse ox ناسراوە، بەهۆی هەستەوەرەكانی رێژەی ئوكسیجێنی لە دەوروبەردا، لێدانی دڵ و چەند هێمایەكی تەندروستی دەزانێت.. لە راستیدا ئەو ئامێرە بۆ وەرزشوانان و فڕۆكەوانان زۆر گونجاوە. گرنگی ئامێرەكە لەوەدایە كە بەبێ مۆبایلیش دەكرێ زانیارییەكان راستەوخۆ بزانی چونكە لەسەر شاشە بچووكەكەی زانیارییەكان نیشان دەدرێن..
