پەنجەكانی خۆت بكە بە مۆبایل

پەنجەكانی خۆت بكە بە مۆبایل
پەنجەكانی خۆت بكە بە مۆبایل

چەند ساڵێك لەمەوبەر نوكتەیەك دەگێڕدرایەوە كە باسی لە دوو سەركردەی جیهان دەكرد یەكەمیان تەنیا دەستی خۆی دەبردە پەنا گوێی و دەستی بە قسەكردن دەكرد!! كاتێك بەرامبەرەكەی لێیپرسی ئەوە چ دەكەی گوتی وەڵامی تەلەفۆن دەدەمەوە چونكە وڵاتی من ئەوەندە پێشكەوتووە پێویست بەوە ناكات ئامێری مۆبایل هەڵبگرین ئامێرەكە لەپەنجەكانماندا جێگای كراوەتەوە!! بەڵام بەراستی ئەو نوكتەیەی نێوان سەركردەكان ئەمڕۆ بوو بە ڕاستی، ئامێری Tip Talk كارێك دەكات كە تەنیا بە دانانی پەنجەكانی خۆت بۆ بناگوێتان گوێ لە پەیوەندییەكان بگری بۆ ئەمە نە پێویستی بە هێدستێكە و نە بە هیدفۆنێك! بەهۆی ئەو ئامێرەوە دەتوانی بە ئاسانی دەنگی ئەوانە ببیسی كە پەیوەندیت پێوە دەكەن تەنانەت ئەگەر لە شوێنە قەرەباڵغەكانیشدا بی. ئامێری tip Talk وەك دەستبەندی كاتژمێرە دەتوانی بە ئاسانی كاتژمێرە هۆشمەندەكانیشی تیبخەی..
Top