پرۆگرامێك بۆ هاوبەش كردنی تۆڕی ئینتەرنێت
ئامێری رۆتەر ئەركی ئەوەیە كە تۆڕی وای-فای دابەش بكات بەسەر كۆمپیوتەر و مۆبایل و ئەو ئامێرانەی سوود لە سیستەمی وای-فای وەردەگرن.. بەڵام رەنگە هەموو كات و سات ئامێری رۆتەر لەبەردەستدا نەبێت، لەكاتێكی وادا چەندین پرۆگرامی بە سوود هەیە كە ئەركیان دابەشكردنی تۆڕی وای-فایە.. یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی SeventhGateیە. ئەم پرۆگرامە دەتوانێت لە رێگای ئەكسس پۆینت، ئینتەرنێت دابەش بكاتەسەر ئامێرەكانی دیكە. بۆ ئەم مەبەستە سوود لە كارتی تۆڕی وایەرلەیسی كۆمپیوتەرەكە وەردەگرێت.. بەكارهێنانی ئامێرەكە زۆر ئاسانە، بۆ ئەم مەبەستە تەنیا ئەوەندە بەسە ناوی تۆڕ و لەگەڵ كۆدی نهێنی دانێی. دوای ئەوەیە پرۆگرامەكە تۆڕەكە دابەش دەكات.
