رۆبۆتێك زۆربەی ئەركەكانی ماڵەوە ئەنجام دەدات

رۆبۆتێك زۆربەی ئەركەكانی ماڵەوە ئەنجام دەدات
رۆبۆتێك زۆربەی ئەركەكانی ماڵەوە ئەنجام دەدات
جیهان بۆتە جیهانی رۆبۆت، ئیدی وای لێدێ لە بری راگرتنی كاركەری فیلیپینی و بەنگلادیشی، رۆبۆتێك بكڕن و ئەركەكانی ماڵەوەی پێ ئەنجام بدەن، (بەڵام لە هەرێمی كوردستاندا رەنگە لە نیوەی كارەكانی بوەستێ، چونكە شەحنی دادەبەزێ و كارەباش نییە!!) كۆمپانیای ئەنتەل و كۆمپانیای segway لە پیشانگای كەلوپەلی ئەلكترۆنی ناسراو بە CES هاوەربۆرد (Hover butler)ێكیان خستەڕوو، كە لەگەڵ ئامێری هاوەربۆرد جیاوازێكی زۆری هەبوو.. بۆ روونكردنەوەی زیاتر (هاوەربۆرد) ئامێرێكە كە لە شێوەی سكۆتەر دەچێت و بەكارهێنەر دەچی لەسەری دادەنیشێت و ئەویش بۆ شوێنی مەبەستی دەگوازێتەوە لە مەودایەكی زۆر كەمدا، زیاتر لە شوێنە گشتییەكان وەك پارك و فڕۆكەخانەكان سوودی لێدەبیندرێت.. هاوەربۆردە رۆبۆتەكەی دوو كۆمپانیای ناوبراو بە داگرتنی دوگمەیەك تەواو دەبێتە رۆبۆتێكی هۆشمەند. رۆبۆتەكە شاشەیەكی لە پێشەوە هەیە دەتوانێت گرتەی ڤیدیۆیی نیشان بدات و كە رۆیشتی دەستت بۆ راوەشێنێ و ماڵئاواییت لێبكات و لەكاتی پێویستدا قسەت لەگەڵ بكات، كاتێكیش زەنگی ماڵەوە لێدەدرێت بچێت دەرگای بكاتەوە. بۆ هەر شوێنێكیش بڕۆی بەدوات بكەوێ دەنگی بەكارهێنەرەكەی دەناسێ و روخساری ئەندامانی بنەماڵە دەناسێتەوە.
Top