سایتێك بۆ نیشاندانی شوێنە سەرنج راكێشەكانی جیهان
سایتی TROVER.COM سایتێكی زۆر سادەیە، لەو سایتەدا ئەو كەسانەی كە سەردانی شوێنە پڕ مەترسی و یان شوێنە سەرنج راكێشەكانیان كردووە وێنەكانیان دادەنێن. نەك هەر وێنەی شوێنە مەترسیدارەكان بەڵكو دیمەنی شوێنە دڵگر و رازاوەكانیشی تێدایە، پڕە لە وێنەی سروشتی و دیمەنە دڵگرەكانی جیهان، لەگەڵ ئەوەشدا كورتە زانیارییەكی ئەو شوێنانە و ناوی شوێنەكان. هەموو وێنەكان لەلایەن ئەوانەی سەردانی سایتەكەیان كردووە داندراوە، تۆش دەتوانی وێنەی گەشتەكانتان بە ژێرنووسی زانیاری دروست لەو سایتەدا دابنێن. لە سایتەكەدا وێنەكان ریزبەندی كراون بەپێی جوگرافیا، لایەنی كەلتووری، یان چالاكی وەرزشی داندراون.
