پرۆگرامی تۆماركردن و نیشاندانی خێرایی هێڵی ئینتەرنێت
هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كوردستاندا زۆرن، زۆر لەبەكارهێنەرانی هێڵی ئینتەرنێت گلەیی ئەوە دەكەن كە زۆر زوو هێڵەكە تەواو دەبێت و گومانیان لە كۆمپانیاكان هەیە، پرۆگرامگەلێكی زۆر هەن كە ئەركیان نیشاندان و شرۆڤەكردن و لێكدانەوەی هێڵی ئینتەرنێتە، وەك خێرایی گشتی، خێرایی دانلۆد، خێرایی ئەپەلۆد..تاد. یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتووەكان پرۆگرامی NETWOREXە ئەو پرگرامە هەموو رێگەكانی چوون و هاتن واتە دانلۆد و ئەپلۆد لێكدەداتەوە، توانای ئەوەی هەیە ئەگەر رێژەی بەكارهێنانی هێڵ گەیشتە ئەو شوێنەی بۆت دیاری كردووە، بە ئیمێل، بە زەنگی هۆشیاركردنەوە یان كوژاندنەوەی سیستەم ئاگادارت بكاتەوە.. هەروەها دەتوانی بۆی دیاری بكەی كە رۆژانە تەنیا رێژەیەكی دیاریكراو وەربگرێ لەهەمووی گرنگتر دەتوانێ دیاری بكات كە چ كەسێك لە هێڵی ئینتەرنێتی ئێوە بە نهێنی سوود وەردەگرن تەنانەت دەتوانێ شوێنەكەش دەستنیشان بكات.
