داهێنانەكانی ئێڵ جی لە فێستیڤاڵی ئینۆفیست رۆڵیان هەبوو

داهێنانەكانی ئێڵ جی لە فێستیڤاڵی ئینۆفیست رۆڵیان هەبوو
داهێنانەكانی ئێڵ جی لە فێستیڤاڵی ئینۆفیست رۆڵیان هەبوو
لەسەرەتای مانگی شوباتی 2016 دا فێستیڤاڵی ئینۆفێست لە دوبەی بۆ داهێنانەكان كە زیاتر لە 250 بازرگان و شەریك و كڵاینت لە سەرجەم ناوچەكانی دەوروبەر لە نێویاندا هەرێمی كوردستان لە خۆ گرت . ئەم ئاهەنگە لە ژێر ناوونیشانی (داهێنان بۆ ژیانێی باشتر) بوو. لەم فیستیڤاڵەدا كۆمپانیاكانی ئێڵ جی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریكا بە هەرێمی كوردستان و عێراقەوە بەشدارییان تێدا كرد. كۆمپانیاكانی ئێڵ جی تیشكیان خستە سەر پلانەكانی داهاتوویان بۆ ناوچەكە بە ئاشكراكردنی بەرهەمە نوێیەكانیان بۆ ساڵی 2016
دەربارەی ئەو چالاكییە، كیڤن چا جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێلً جی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریكا گوتی: لەم چەند ساڵەی دواییدا ناوچەكە گەشەیەكی باشی بەخۆوە بینیوە و هەردەم بەرەو پێشچوون بەخۆوە دەبینێ بۆیە ئێمە پلانی تۆكەمەمان داڕێشتووە تاكو بتوانین لە پێشەنگی كۆمپانیاكانی ئەم ناوچەیە بین و باڵادەستی خۆمان لە رێگەی بەرهەمە نوێیەكانمانەوە بخەینە روو لە تەلەڤزیۆنی OLED و جلشۆری TWIN Wash ی باڵادەست و پاشانیش داهێنانی Innofest 2016 كە نمایشكێكی نایابی بۆ كرا لەم فێستیڤاڵەدا كە دوایین داهێنانی كۆمپانیای ئێڵ جییە.
گرووپی Signature ی نوێ لە ئێڵ جی نوێترین تەلەڤزیۆنی OLED 4k و جلشۆر و پاككەرەوەی هەوا لە خۆ دەگرێت كە سادەیی لە دیزاین دەخاتە بەردەست كڕیارانی.
پاككەرەوەی هەوالە ئێڵ جی بە هەمان شێوە لە گرووپی InnoFest دەژمێردرێت كە لە پارچەیەك رووكەشی روون پێك دێت وا دەكات كرداری پاككردنەوەی هەوا بە بەكارهێنانی تایبەتمەندیی سووڕانەوەی ئاو Aqua Cyclone بۆ رزگاربوون لە ماددە كیمیاوییەكان و پیسییەكان بەكاری بهێندرێت و یەكسانكەرەوەی ئاستی شێداری هەوا لە ژوورەكاندا بكات بە شێوەیەك ئیسراحەتی بدات بە دانیشتووان.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی ئینۆفێست 2016 ئێڵ جی پلانە تۆكمەكانی بۆ فراوانتركردنی گرووپی بەرهەمەكانی خۆی بە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریكا گفتوگۆ كرد بۆ ئەوەی تواناكانی خۆی لە دیزاین و بەرەوپێشبردنی بەرهەمەكانی بە زیرەكانەتر لە ناوچەكە بخاتە روو. جگە لە گرووپی سیگنیچەر لە ئێڵ جی، تیشك خرایە سەر داهێنانی تەلەڤزیۆنی ئێڵ جی ئۆلید كە یەكەمین تەلەڤزیۆنی ئێلأ جییە بە داهێنانی Picture on glasses بە هەردوو تەلەڤزیۆنی G6، E6 بە تایبەتمەندیی شاشەی Oled ی زۆر باریك بە ئەستووریی 2.57 مللیمەتر لەگەڵ دواوەی شووشەیی نیمچە روون و سیستمی دەنگی میمۆری بە ئاراستەی پێشەوە.
لە ئامێرەكانی دیكەی ماڵەوەدا جلشۆری كاركردوو بە سیستمی Twin wash بووە مایەی سەرنجڕاكێشانی ئامادەبوون كە لە هەمان كاتدا دوو وەجبەی جیاواز جل دەشوات هەروەها نمایشی ئامێری دیكەشی كرد وەك كۆمەلًەی پاكەرەوەی هەوا كە گرنگیی بە جل دەدات بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش و پاراستنی ئەو جلانە لە تێكچوون.
كیڤن چا رای گەیاند: لە فێستیڤاڵەكەدا رێگەیان پێداین كە داهێنانەكانی بە هەمەكانی خۆمان دەربخەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان خۆمان و بازرگانەكانمان توندتر بكەین و زیاتر بۆیان روون بێتەوە كە نیشانەی ئێڵ جی پڕە لە داهێنان و تایبەتمەندی.
جێی باسە شاندی ئێڵ جی عێراق و هەرێمی كوردستان بە شاندێكی دیار بەشدارییان لەو فێستیڤاڵە كرد و لە نزیكەوە شاندەكانی دیكەی ئێلً جی و براندەكانی دیكەیان ناسی.
Top