چاویلكەكی سمارت تایبەت پایسكل سوار

چاویلكەكی سمارت تایبەت پایسكل سوار
چاویلكەكی سمارت تایبەت پایسكل سوار

سەردەم بەرەو بە دیجیتالی بوون دەڕوات بێگومان ئەو تەكنەلۆژیە پایسكل سواریشی گرتۆتەوە، ئێستا كۆمپیوتەر هەن كە تایبەتن بە پایسكل و زانیاری وەزرشی و چۆنییەتی رۆیشتن لەخۆیدا تۆمار دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا لەم دواییەدا چاویلكەی SOLOS بەرهەم هاتووە كە خێرایی، رێژەی سووتاندنی كالۆری، ژمارەی ئەو پێدانانەی لێدراون، هەلومەرج و سەختی رێگاكان، زانیاریەكانی تایبەت بە تەندروستی لەخۆیاندا كۆدەكەنەوە. هەموو ئەو زانیاریانەی كۆیان دەكاتەوە بۆ مۆبایلێكیان بەڕێ دەكات كە پێشتر بۆی ئامادە كراوە. شاشەی چاویلكەكە لە جۆری UHDیە. شاشەی چاویلكەكە 5 ئینجە، جگە لەوەش زانیاری وەك لێدانی دڵ، خێرایی، مەودای تا مەبەست، زەنگی پێدان لێدان، ماوەی كاتی گەیشتن تا مەبەست و زانیاریی دیكە بەهۆی بلوتوسەوە بۆ مۆبایلێكی هۆشمەند بەڕێ دەكرێن.
Top