دووربینێكی بچووك بۆ بینین لە تاریكیدا
ئەمە دەبینین سارۆخ نییە، بەڵكو دووربینێكی بچووكە بۆ بینین لە تاریكی و شەودا، دووربینی شەو یان ئەو دووربینانەی تایبەتن بۆ بینین لە تاریكیدا زیاتر لە سوپا و بواری ئەمنیدا بەكار دێت، بەڵام لە پیشانگای CESی ئەمساڵدا دووربینێكی بچووك خرایە روو تایبەتە بۆ بینین لە شەو و شوێنە تاریكەكاندا. دووربینە بچووكەكە بەپێی تین و گەرما كار دەكات وەك بەشێك لە گیانداران كە ئەو تایبەتمەندییانەیان هەیە كە گەرما تین ببینن. بەهۆی دووربینەكەوە تەنانەت ئەگەر گیانداران لە پشت گەڵاو دارانیش خۆیان حەشار دابێت دیسان دەبینرێن. دووربینەكە بە SCOUT TK ناسراوە، بەكارهێنانی زۆر ئاسانە هەر ئەوەندە بەسە رووناكی و رەنگەكە رێك بخەی و دووربینی ناوبراو بۆ هەموو شوێن و هەلومەرجێك دەبێت چونكە بە ئاو تێكناچێت و دژە بەركەوتنە.
