ئامێرێكی دیجیتالی پێكهاتەی خواردەمەنیەكان دەزانێت
پێدەچێت دنیای تەكنەلۆژیا پێچەوانە بێتەوە، ئەگەر هەتا ئێستا هەر ئامێرێك بۆ ئەوە بووە كە مرۆڤ بحەسێنێتەوە و لە ئاكامی ئەو پشوودانەدا كێشی بچێتە سەر و تووشی چەندین نەخۆشی بێت، ئێستا جیهانی تەكنەلۆژیا گەیشتۆتە ئەو راستییەی كە مرۆڤ نابێت ئەوەندە پاڵداتەوە و قەڵەو بێت.. چەندین ئامێر دروستكراون بۆ ئەوەی كە تەندروستی مرۆڤ بپارێزن، لە پیشانگای CES ئەمساڵدا چەندین ئامێری تایبەت بە ئاگاداری و هۆشیاركردنەوەی تەندروستی نیشاندران، یەكێك لەوانە ئامێرێك بوو بەناوی scio ئەو ئامێرە لە تیشكی سەرووی سوور سوود وەردەگرێ، ئەو ئامێرە رێژەی كالۆری لە خۆراكدا بەوجۆرە دیاری دەكات كە چ پەرچەكدارێكی لە ئاست تیشكەكەدا دەبێت، ئامانجی سەرەكی ئەو ئامێرە یارمەتیدانی نەخۆشانی شەكرە و دڵە، كە بتوانن چاودێری وردیان هەبێ بەسەر ئەو خواردنانەی كە دەیخۆن. لە تاقیكردنەوەیەكدا كە لەسەر پارچە پەنیرێك كرا نیشانی دا كە چەندە مادەی كاربۆهیدرات و چەوری تێدایە.
