بەفرگرێكی تایبەت بە گوێی بەكارهێنەركەی دەكات

بەفرگرێكی تایبەت بە گوێی بەكارهێنەركەی دەكات
بەفرگرێكی تایبەت بە گوێی بەكارهێنەركەی دەكات
لە پیشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا سامسۆنگ بە خستنەڕووی بەفرگرێك (سەلاجە) سەلماندی كە ئیدی بەفرگرەكانی داهاتوو هەر ئەوە نین كە نەهێڵن شت تێك بچێت و بەساردی بیهێڵنەوە... ئەو بەفرگرە بەئاسانی وەڵامی پرسیارەكانت دەداتەوە، بۆ نموونە دەپرسی ئایا ئەو هێلكانەی لە سەلاجەكەدان چەند رۆژێكی دیكە بەكەڵكی خواردن دێن، یان چەندە گۆشت لە سەلاجەكەدایە. بەفرگرەكە شاشەیەكی گەورەی لەسەرە، كە زۆر ئەرك و كار ئەنجام دەدات بەهۆی كامێرایەك كە لە ژوورەوە دایە ناو سەلاجەكە بەتەواوی نیشان دەدرێ ئیدی پێویست ناكات هەموو جارێ دەرگای سەلاجە بكەیەوە.. بەفرگرەكە لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێ و كەش هەوای دەرەوە لەسەر شاشەكە نیشان دەدات و دەكرێت ئەو ئاواز و گۆرانییەی حەزت لێ دەكەی گوێی لێبگری. هەروەها دەتوانی وێنەكانی ناو مۆبایل و كۆمپیوتەرەكەت لەسەر شاشەی بەفرگرەكە ببینی.
Top