تەبلێتێك هەموو ئەركێكی كۆمپیوتەر ئەنجام دەدات
زۆرجار هاوڕێكانم پرسیار دەكەن، ئەرێ تەبلێت هەیە كە وەك كۆمپیوتەر بێت سیستەم و پرۆگرامەكانی كۆمپیوتەر بخوێنێتەوە و پشتیوانیان لێبكات.. ئێستا كۆمپانیایەك وەڵامی پرسیاری هاوڕێكانمی داوەتەوە، تەبلێتی جۆری Vi8 plusی بەرهەم هێناوە، یەكەم تەبلێتە كە ویندۆز10ی لەسەرە و پۆرتی جۆری USB type-cی لەسەرە كە دەكرێت ماوس و كیبۆرد و پرێینتەری لێ پەیوەند دەدرێت.. شاشەی تەبلێتەكە 8 ئینجە و كوالیتی مامناوەندییە..خێرایی تەبلێتەكە زۆر باشە، رامەكەی دوو گیگابایتە و میمۆری ناوخۆی 32 گێگابایتە لە هەمووشی گرنگتر نرخەكەی زۆر هەرزانباییە..
