كەمەربەندی پانتۆڵیش بوو بە دیجیتالی!!

كەمەربەندی پانتۆڵیش بوو بە دیجیتالی!!
كەمەربەندی پانتۆڵیش بوو بە دیجیتالی!!
  سەردەم سەردەمی بە دیجیتالی بوونە، پێڵاو، گۆڕەوی، كڵاو، دەستەوانە...تاد هەمووشتێك بەرەو دیجیتالی دەڕوات تەنانەت كەمەربەندی پانتۆڵیش.. كۆمپانیای سامسۆنگ لە پیشانگای CES2016 دا كەمەربەندێكی سمارتی خستەڕوو كە دەتوانێت سایز و ئەندازەی كەمەرت بگرێت، كەمەربەندی هۆشمەندی VELT جگە لەوە دەتوانێت شێوازی خواردنی و خواردنەوەت بخاتە ژێر چاودێری، ئەو هەنگاوانەی رۆژانە دەیپێوی بژمێرێ، هەروەها لەو كاتەی كە زۆر لە شوێنێك دابنیشی ئاگادارت دەكاتەوە ئەو زانیاریانەی كە بەهۆی كەمەربەندەكە كۆدەكرێنەوە بۆ مۆبایلێك بەڕێ دەكرێن وو ئەوكات بەهۆی پرۆگرامێكەوە ئاگادار دەكرێیەوە كە دەبێت چ بكەی.
Top