ئامێرێك بۆ چاودیری گیانلەبەرانی ماڵی
زۆر كەس ئۆگریان بە راگرتنی گیانلەبەرانی ماڵییە، وەك سەگ و پشیلە و باڵندەی جۆراوجۆر.. گەلێك جاران ئەو كەسانە كە دەچن بۆ گەشتێك یان سەیرانێك گرفتی سەرەكیان جێهێشتنی ئەو گیاندارانەیە لە ماڵەوە، زۆر كەسیش ناچار دەبێت ئاگاداری گیانلەبەران بە هاوسێ و یان كەسی نزیكیان بسپێرن.. ئامێری petzi cam موژدەیەكە بۆ ئەو كەسانە، چونكە ئەوكاتەی كە لەماڵەوەش نەبن دەتوانن بە ئاسانی بەهۆی ئەو ئامێرەوە تەنیا لەرێگای مۆبایلەكانیانەوە ئاگاداریان بن و خواردنیان پێ بدەن، واتە لەكاتێكی دیاریكراودا بە داگرتنی دووگمەیەك خواردنەكە لە ئامێرەكە دەكەوێتە ناو قاپی خواردنی گیانلەبەرەكە، جگەلەوەش كامێرایەكی لەسەرە دەتوانی ئاگاداری وەزعیەتی گیاندارەكە بیت لەماڵەوە..
