كامێرایەك بۆ گرتنی وێنەی پانۆرامایی
وێنەی پانۆرامایی بەو وێنانە دەگوترێن كە هەرچوارلایەنی دیمەنێك دەربكەوێت، واتە كاتێك وێنەی ژوورێك دەگرێت هەموو بەشەكانی ژوورەكە بە سەقف و خوارەوەش بگرێت، زۆربەی مۆبایلەكان ئەو تایبەتمەندییەیان تێدایە كە دەتوانرێت وێنەی پانۆرامایی بگرن.. لەم یەك دووساڵەی دوایشدا كامێرای تایبەت بە گرتنی وێنەی پانۆرامایی بەرهەمهاتوون.. یەكێك لەو كامێرایانە كامێرای جۆری Theta Sە. كامێراكە وێنەی 360 پلەیی دەگرێت، كوالیتی زۆر لەسەرێیە. دەكرێت وێنەكە هەر ئەوكات لە یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبكەیەوە.. كوالیتی وێنەكە 14 مێگاپیكسلە. ڤیدیۆكان بە كوالیتی فول ئیچ دی دەگرێت، جێگای ئاماژە پێدانە فیلمەكانیش هەر بە پانۆرامایی دەگرێت.. بەهۆی سیستەمی وای-فایەوە دەتوانرێت وێنەكان بە خێراییەكی زۆرەوە بۆ ئینتەرنێت یان بۆ ئامێری دیكە بگوازرێنەوە.
