هەموو لاپتۆپێك دەبێتە لەمسی

هەموو لاپتۆپێك دەبێتە لەمسی
هەموو لاپتۆپێك دەبێتە لەمسی
 
 مێژووی لاپتۆپی لەمسی واتە (تۆچ) بۆ چەند ساڵێك دەگەڕێتەوە، زۆر كەس ئەوانەی حەز ناكەن ماوس بەكاربێنن لە شاشەی لەمسی لاپتۆپەكانەوە سوود وەردەگرن.. بەهۆی ئامێری Airbar دەكرێت هەموو لاپتۆێك واتە ئەوانەی لەمسیش نین بكرێن بە لەمسی.. سینسۆری جۆری AirBar بۆ سایزی 15.6 شاشەی لاپتۆپەكان دەگونجێت، بە دانانی ئامێرەكە لەژێر شاشەكە، مەیدانێكی رووناكی نادیار لەسەر شاشەكە دروست دەبێت، بەكارهێنەر بە دەستدان لە هەر بەشێكی شاشەكە، ئامێرەكە هەستی پێدەكات و فەرمانەكە جێبەجێ دەكات.. بەكارهێنەر دەتوانێ لە دەستەوانە، یان قەڵەمیش سوود وەربگرێ ئەو تایبەتمەندییە شاشە لەمسییەكانی دیكە نیانە..
Top