سەلامەتترین ئۆتۆمبیل

سەلامەتترین ئۆتۆمبیل
سەلامەتترین ئۆتۆمبیل
 
 تەكنەلۆژیای سمارتی دیجیتالی چەند ساڵێك دەبێت چۆتە ناو جیهانی ئۆتۆمبیلیشەوە، بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێوە گەلێك ئەرك ئەنجام دەدرێن كە پێشتر مرۆڤ خەیاڵیشی بۆ نەدەچوو، ئێستا هیچ كاتێك ئۆتۆمبیلەكەت بزر نابێت، لە هەر شوێنێكی جیهان بێت دەدۆزرێتەوە.. ئۆتۆمبیل بەرهەم هاتوون و پێویستیان بە شۆفێر نییە.. ئۆتۆمبیلی تویوتای جۆری pirusیش یەكێكە لەم ئۆتۆمبیلانە.. ئەم ئۆتۆمبیلە هێبرێدییە واتە بە وزەی كارەبا كار دەكات و یەكەم ئۆتۆمبیلی جیهانە لەگەڵ دەوروبەر راستەوخۆ لە پەیوەندی دادەبێت، بۆ نموونە هەركاتێك گەیشتە ترافلایت و گلۆپی سووری دیت شۆفێرەكەش نیازی هەبێ بڕوات و پێ لێ بنێت ئەو ناڕوات.. ئەگەر گەیشتە مرۆڤ یان ئۆتۆمبیل یان گیاندار و بەربەستێك خۆی ئۆتوماتیكی خێرایی كەم دەكاتەوە و دەوەستێت.. كاتێك هێمای سووڕانەوە بۆ لای چەپ لێدەدەی یان راست خۆی ئۆتۆماتیكی دەسووڕێتەوە، بە پێی تابلۆ ونیشانەكانی هاتووچۆ دەجوڵێتەوە، ئەمەش وادەكات بەبێ مەترسیترین ئۆتۆمبیل دابندرێت.
Top