داهاتوو بۆ ئۆتۆمبیلە ژینگە پارێزەكانە

داهاتوو بۆ  ئۆتۆمبیلە ژینگە پارێزەكانە
داهاتوو بۆ ئۆتۆمبیلە ژینگە پارێزەكانە
 
 هەرچەندە بازاڕی كۆمپانیا گەورەكانی بەرهەمهێنی ئۆتۆمبیل هەروا گەرمە، بەڵام پێدەچێت داهاتوو هی ئەو ئۆتۆمبیلانە بێت كە بە وەزەی خۆر كار دەكەن، هەر لە ئێستاوەش ئاماژەكان دیارن چونكە لەگەڵ زۆربەی ئەو هەموو ئۆتۆمبیلەدا بازاڕی نەوت و پترۆڵ دابەزیوە! خۆر وزەیەكە كە قەد لە بڕان نایەت، ئەمەش وای كردووە كە زاناكانی بواری بەرهەمهێنی ئۆتۆمبیل چالاكییەكانی لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی ژینگە پارێزدا چڕ بكەنەوە.
 ئۆتۆمبیلی جۆری The immortus دیزاینەكەشی تەواو وەك ئۆتۆمبیلێكی ئاسایی دەچێت، هەرچەندە ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە بە وزەی خۆر كار دەكەن ستایلەكەیان بەم شێوەیە نییە. ئۆتۆمبیلەكە هەموو سەقف و پشتەوەی لەو پەنێڵانە پێكهاتووە كە وزەی خۆر وەردەگرن.. ئۆتۆمبیلەكە راستە بۆ كاركردنەكەی لە سووتەمەنی وەك بەنزین و گاز سوود وەرناگرێت، بەڵام تێچووی كڕینەكەی ئەوەندە زۆرە كە بە خواپێدەكاوەكان نەبێت ناكڕدرێت..
Top