منداڵانیش دەتوانــن رۆبۆت دروست بكەن
رەنگە هەمووتان ئەو خشتە پلاستیكییە رەنگاورەنگانەتان دیبێ كە منداڵان بە لەسەریەك دانانیان ئەوەی مەبەستیانە پێی دروست دەكەن. ئێستا خشتە پلاستكییەكان بوونەتە دیجیتالی و بە Robo wunderkind ناسراون، لە بری پلاستیك لە وایەر و هەستەوەر دروست كراون. هەركام لەو خشتانە بۆ مەبەستێكی دیاریكراو داندراون و ئەركێكی تایبەتی ئەنجام دەدەن، بۆ نموونە یەكێكیان باترییە، ئەوی دیكە تایە و بلوتوس...تاد. منداڵان دەتوانن بەهۆی پێكەوە بەستنی پارچەكان رۆبۆتی جۆراوجۆر دروست بكەن. لەگەڵ ئەم خشتانەدا ئەپلكەیشنێكیش هەیە بە بەناردنی فەرمان بۆ هەر پارچەیەك ئەركەكەی بۆ دیاری بكات، ئامانج لە بەرهەمهێنانی ئەو خشتانە هاندانی منداڵانە بە ئاشنابوون بە پرۆگرام نووسین و دروستكردنی رۆبۆت...
