باشترین شەحنكەرەوەی لاپتۆپ لە پیشانگای ساڵانەی ئیفادا

باشترین شەحنكەرەوەی لاپتۆپ لە پیشانگای ساڵانەی ئیفادا
باشترین شەحنكەرەوەی لاپتۆپ لە پیشانگای ساڵانەی ئیفادا

باتری لە لاپتۆپدا لە ریزی ئامێرە گرنگەكان دادەنرێت، ئەگەر باتری نەبێت چ جیاوازییەك هەیە لە نێوان لاپتۆپ و كۆمپیوتەری سەرمێزدا، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی مۆبایل چەند ساڵێك لەمەوبەر پرۆتۆكۆڵێكیان واژۆ كرد كە بۆ هەموو مۆبایلێك یەك جۆرە شەحنكەرەوە هەبێت، هەربۆیە ئێستا هەموو مۆبایلە هۆشمەندەكان یەكجۆر شەحنكەرەوەیان هەیە.. بەڵام بۆ لاپتۆپ پرۆتۆكۆڵێكی وا نییە و هەر ماركە و شەحنكەرەوەی تایبەت بەخۆی هەیە.
لە پیشانگای ساڵانەی IFA2015 دا كۆمپانیای zolt شەحنكەرەوەیەكی بەرهەم هێنا كە بە جۆری zolt laptop charger ناسراوە، دەكرێت بەهۆی ئەو شەحنكەرەوەیە لاپتۆپێك و دوو ئامێری دیكە پێكەوە شەحن بكاتەوە. بۆیە تا ئێستا ئەم شەحنكەرەوەیە بە بەهێزترین شەحنكەرەوە داندراوە. شەحن كەرەوەكە دەكرێت رێژەی وزە بۆ هەر ئامێرێك رێك بخات، تاكو لە كەمترین ماوەدا شەحن بكرێتەوە.
Top