كامێرای ئەكشنی كۆداك و تایبەتمەندییەكانی
كە باسی كامێرای كۆداك دەكرێت ئەگەر ئەوانەی لە ساڵانی هەشتاكاندا ژیابن، دەزانن كۆداك داهێنانێكی نوێی لە كامێرادا ئەنجامدا، ئەویش وێنەگرتن بەبێ شوردنەوە و هەر دو خولەك دوای وێنەگرتنەكە، وێنەكە لەسەر كاغەزێكی تایبەت لە خودی كامێراكە دەردەچوو.
لە جیهانی دیجیتالیشدا كۆداك نەوەستاوە، ساڵی رابردوو كۆداك كامێرای ئەكشنی pixpro SP360ی بە توانای وێنەگرتنی 360 پلە بەرهەم هێنا، ئەمساڵ پەرەی بە كامێرای ناوبراودا و توانای كوالیتی وێنەگرتنەكەی بگەیەنێتە K4. كامێراكە بە خێرایی 50 فرێم لە چركەیەكدا فیلم هەڵدەگرێتەوە. جگە لەوەش دەتوانرێت لە حاڵەتی (slow-motion) بە خێرایی 120 فرێم لە چركەدا وێنە بگرێت.
كۆداك رادەگەیەنێت كە كامێرا بەهێز و بچووكەكەی خۆی كە لە پەنجەی دەستدا جێگای دەبێتەوە بۆ وێنەگرانی پیشەیی بەرهەم هێناوە. بەهۆی كەڤەرێكی تایبەتی كە بۆ كامێراكە دروستكراوە دەكرێت لە قوڵایی ئاویش وێنە و فیلم هەڵبگریەوە.
