ئامێرێكی دیجیتالی بۆ پاككردنەوە و پاڵاوتنی هەوا

ئامێرێكی دیجیتالی بۆ پاككردنەوە و پاڵاوتنی هەوا
ئامێرێكی دیجیتالی بۆ پاككردنەوە و پاڵاوتنی هەوا

ئێستا لە هەموو ماڵ و دەزگا و ئیدارەیەك ئامێری ساردكردن و پاڵاوتنی ئاو دەبیندرێت، هەرچەندە بەوەش نەوەستاون و زۆر دامودەزگا و ماڵەكانیش ئامێری تایبەت بە پاڵاوتنی ئاو بە سیستەمی پێشكەوتوو لە ئاوی سەرەكی بەستراوە و ئاو پاكردنەوە بە چەندین فیلتەر دەڕوات.. بەشێكی نەخۆشی و پەتاكان بەهۆی ئاوی پیس و نەپاڵاوتنی ئاوەوە روو دەدەن..
شارەكان هەتا دێت قەرەباڵغتر و گەورەتر دەبن و ئاساییە كەش و هەواكەشی بە چەندین هۆكارەوە پیس ببێت، رۆژێك وای لێدێ هەوای پاكیش نەمێنێ.. زۆر ئامێری پاككردن و پاڵاوتنی هەوا هەیە، بەڵام زۆربەیان قەبارە و كێشیان گەورەیە و زیاتر بۆ دامودەزگاكان دەبن، كۆمپانیای سامسۆنگ، ئامێرێكی دیجیتالی بەناوی AX7000 بەرهەم هێناوە كە تایبەتمەندییەكانی گەلێك بەرچاون.. ئەم ئامێرە هەوای ژوورەكان دەپاڵێوێ، مادە زیانبەخشەكان، هەندێك میكرۆب، تۆز و خۆڵ، داوەمووی مرۆڤ و گیانلەبەرانی ماڵەوە و هەروەها تاڵەكانی فەرش و پارچەی ژوورەوە كە دەوەرن هەڵدەمژێ.. دواتر هەوایەكی پاك لە ژوورەكەدا بڵاودەكاتەوە، شێوازی پاڵاوتنەكە بە پێنج فیلتەردا دەڕوات و پاشان لەسەر شاشەیەك چۆنییەتی هەوای ژوورەكە نیشان دەدرێت، بە چەند گلۆپێك رێژەی گازە زیانبەخشەكان نیشان دەدرێن، پێنج فیلتەرەكان بریتین لە هەڵمژینی تۆز و خۆڵ، گەردیلەی زۆر ورد، دژە حەساسی، دژە بۆن و دژە ڤایرۆس... ئامێرە دیجیتالییەكە دوو شێوازی كاركردنی هەیە sleep mode و سیستەمی speed mode ئارام و زۆر خێرا.. لە سیستەمی خێرادا تەنیا لە نێو كاتژمێردا ژوورەكە پاك دەكاتەوە.. دانان و بەستنی ئامێرەكە زۆر ئاسانە وەك سپیلت نییە كە بەشێكی بچێتە دەرەوە، بەڵكو هەموو بەشەكەی لە ژوورەوەیە..
Top