كۆمپیوتەرێكی بچووك و توانایەكی زۆر
چەند ساڵێك دەبێت كۆمپیوتەرە بچووكەكان، ئەوانەی سایزەكەیان بەقەد فلاش میمۆرییەك دەبێت كەوتونەتە بازاڕ، لە پیشانگای ساڵانەی IFA 2015 دا كۆمپانیایەك نوێترین كۆمپیوتەری گیرفانی خستەڕوو، كە دەكرێت لە بری شاشەی كۆمپیوتەر لە تەلەڤزیۆن سوود وەربگیردرێت، چونكە شوێنی كێبڵی HDMI هەیە. كۆمپیوتەرەكە كێشی 70 گرامە. سیستەمی ویندۆز 10ی لەسەرە. رامەكەی دوو گێگابایتە و میمۆری ناوخۆی 32 گێگابایتە. شوێنی دانانی دوو USB هەیە و جگە لەوەش سیستەمی بلوتوس و وای-فای هەیە.
