لینۆڤۆ و تەبلێتێك بە ستایلێكی جیاواز دەخاتەڕوو
كۆمپانیای چینی لینۆڤۆ Lenovo كە بەیەكێك لە كۆمپانیا گرنگەكانی بواری بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالی دەژمێردرێ، لە پیشانگای IFA بەرلیندا تەبلێتێكی نوێی بەناوی YOGA tab3 بەرهەم هێناوە، تەبلێتێكە شاشەكەی دە ئینجە. تەبلێتەكە لە ستاندێكی تایبەت سوود وەردەگرێ. جگە لەوەش سیستەمی Dolby atmos 3D تێدایە و كامێراكەی 8 مێگاپیكسلە و لەسەر ماژۆڵێكی جوڵەدار داندراوە دەكرێت بۆ پشت و پێشەوە بیسوڕێنێ. بۆ سوود وەرگرتن لە تەبلێتەكە دەكرێت لە قەڵەمی ستایلۆس سوود ببینی، بەڵام دەشكرێت هەر چەشنە ئامێرێكی گەیەنەر وەك قەڵەم سوود لێوەربگری. سیستەمی ئەندرۆید ڤێرژنی 5ی لەسەرە. رامەكەی یەك گێگابایتە. هاردەكەی 16 گێگابایتە و دەكرێت هەتا 128 گێگابایتیش زیادی بكەی.
