رۆبۆت دەبێتە ئەندامێكی خێزان

رۆبۆت دەبێتە ئەندامێكی خێزان
رۆبۆت دەبێتە ئەندامێكی خێزان

پێدەچێت ئەو رۆبۆتانەی لە فیلمە زانستی –خەیاڵییەكاندا دەماندیتن ببن بە راستی. ئەو رۆبۆتەی كە وێنەكەی دەبینن پێی دەگوترێت BUDDY و كۆمپانیایەكی فەرەنسی بەرهەمی هێناوە، بە رۆبۆتی كۆمەڵایەتی ناسراوە. رۆبۆتەكە دەتوانێت بە زمانی سروشتی لەگەڵ مرۆڤەكان پەیوەندی دامەزرێنێ و لە مەبەستەكانیشیان تێبگات، جگە لەوەش ئاگاداری كەلوپەلە ئەلكترۆنییەكانی ماڵەوە دەبێت، گلۆپەكان هەڵدەكات و دەكوژێنێتەوە، ئاگاداری ئەندامانی ماڵەوە بێت، لەوەش گرنگتر رۆبۆتەكە دەتوانێت ئەندامانی ماڵەوە لەكاتی خۆیدا هەستێنێ یان وێنە و فیلمیان لێ هەڵبگرێتەوە.
Top