كیبۆردێكی تایبەت بە مۆبایل و تەبلێت
هەرچەندە مۆبایل و تەبلێت خۆیان كیبۆردیان هەیە، بەڵام كیبۆردەكانی تەبلێت و مۆبایل ناتوانن ویست و داخوازی بەكارهێنەرانی بێنێتە دی، بۆیە چەند جۆر كیبۆرد بۆ مۆبایل و تەبلێت بەرهەم هاتوون بە زۆریان بە شێوەی وایەرلەیس بە ئامێرەكان دەبەسترێنەوە، بەڵام كێشەیەك هەیە لە كیبۆردەكانی مۆبایل و تەبلێت ئەوەیە كە سایزیان وەك كیبۆردی دیكەیە كە هەڵگرتنیان تا رادەیەك دژوارە..
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای LG جۆرێك لە كیبۆردی بەرهەمهێنا كە تایبەتە بە مۆبایل و تەبلێت و دەنوشتێتەوە و دەكرێت بە ئاسانی هەڵبگیرێت.. كیبۆردی جۆری LG rolly كیبۆردێكی وایەرلەیسە، لە پێنج بەش پێكهاتووە و بە ئاسانی پێكەوە دەبەسترێنەوە.. پایەكی تایبەتیش هەیە كە دەكرێت تەبلێتەكەی لەسەر دابندرێت و تەبلێت وەك لاپتۆپ لێبكات.. باتری كیبۆردەكە تا 3 مانگ دانابەزێت.
