پرۆگرامێك بۆ داونلۆد كردن
پرۆگرامێك گەلێكی زۆر هەن كە تایبەتن بە دابەزاندن واتە دانلۆد كردنی پرۆگرام و فیلم و بابەتەكان لە ئینتەرنێت.. ناسراوترین پرۆگرامیان، پرۆگرامی internet download manager ، بەڵام جگە لەوەش زۆر پرۆگرامی بەسوودی دیكە هەن یەكێك لەو پرۆگرامانە، پرۆگرامی EagleGetە، ئەم پرۆگرامە خێرایی داونلۆد 6 قاتە.بە ئاسانی ڤیدیۆكانی یوتیۆب دەتوانی دابەزێنی و وەك پرۆگرامی داونلۆد مەنجەر لەكاتی نەمانی هێڵی ئینتەرنێتیشدا دواتر دەكرێت درێژە بە دانلۆدەكە بدەی. لەگەڵ گشت سیستەمەكانی ویندۆزیش دەگونجێت.
