گەورە كۆمپانیای جیهانی (LG) تازەترین موبایلی خۆی لە هەولێر خستە بازارەوە

گەورە كۆمپانیای جیهانی (LG) تازەترین موبایلی خۆی  لە هەولێر خستە بازارەوە
گەورە كۆمپانیای جیهانی (LG) تازەترین موبایلی خۆی لە هەولێر خستە بازارەوە
LG G4 تازەترین جۆری موبایلی كۆمپانیای ئیلجییە ، بە تازەگەرییەكی نوێ دروست كراوە و كۆمەڵێك داهێنانی تازەی تێدا كراوە.
بەرپرسانی كۆمپانیا لە داتا شۆیەكدا تازەگەرییەكانی ئەم جۆرە مۆبایلەیان خستە ڕوو ، لە دەستپیكدا باسی ئەو كەڤەرە كرا كە مۆبایلی لێ دروست كراوە ، وەكو بەرپرسانی LG روونیان كردەوە LG G4 كەڤەرەكەی پێستێكیە ڕووەكییە ، ئەمەش تازەگەرییەی تازەییە یەكەمجارە لە نێو مۆبایلدا بەكار بهێت. وەكو باسیان لێوە كرد LG G4 دیزاین كراوە لەلایەن دەست رەنگینی ورد و كەڤەرە نایابەكانی دواوەی بە رەنگی خۆلە میشی كانزایی و سپی سیرامیكی زیری درەوشاوەن بە جلدی رەسەن
هەروەها تازەگەرییەكی دیكەی ئەم مۆبایلە تازەیە ئەوەیە سیستەمی كامیرایەكە بریتیە لە 1.8 F كە سیتەمێكی گرنگە لە ناو كامیرا و زۆر لە دەرهێنەرانی هۆلیود پشتیان پێ بەستوو ـ
لە بەشێكی دیكەی تازەگەرییەكانی ئەم مۆبایلە تازەیە ئەوەیە نوێترین هەستگەری رەنگەكانی ئاوێزەی هەستیار بۆ تیشكی ژێرسووری G4 گشت رووناكییەك شی دەكاتەوە و پێوانە دەكات بەر لە گرتنی هەر گرتەیەك بۆ دڵنیا كردنەی ئەوەی كە رەنگەكانی وێنە بە شێوەیەكی سروشتی و راستەقینە دەردەكەون تەنانەت لە دۆخە نیمچە تاریكەكانیشدا.
لە لایەكی دیكەوە كۆمپانیای نابراو رۆژی 9/9/2015 بنكەیەكی تایبەتی بە فرۆشتنی ئەم جۆرە مۆبایلانە و بەرهەمەكانی دیكەیان بڵاوكردەوە.
Top