سپیكەرە وایەرلەیســەكانی ئێل جی
كۆمپانیای LG لەم دواییە دوو سپیكەرێكی كوالیتی دەنگ بەرز بە دیزاین و ستایلێكی جوان خستە بازاڕەوە، یەكێك لەوانە music flow p5 ە كە دەنگێكی بەهێزی هەیە و لە سیستەمی auto music play سوود وەردەگرێ، ئەم تایبەتمەندییە ئەوەیە كاتێك لە نزیك ئامێرێك دەبێت ئۆتۆماتیكی مۆسیقا بڵاو دەكاتەوە، باترییەكەی نزیكەی 15 كاتژمێر دەخایەنێ واتە زیاتر لە رۆژێك..
سپیكەری دووەم كە بە soundpop 360 ناسراوە، وەك لیوانێكی قاوە دەچێت و چەندین رەنگی هەیە. دەنگ لە گۆشەی 360 پلەوە بڵاو دەكاتەوە، واتە بە هەموو چوار دەوری خۆیدا وەك یەك دەنگ بڵاودەكاتەوە.. باترییەكەی هەتا 20 كاتژمێر دانابەزێت. هەردوو بڵندگۆكە بە شێوەی وایەرلەیس لە ئامێرەكان پەیوەند دەدرێن، بۆ تەلەڤزیۆنە سمارتەكان زۆر گونجاون.
