ئۆتۆمبێلەكەت بەو دوگمەیە بسپێرە!
زۆرتان لە فیلمە سیخوری و پۆلیسیەكاندا ئەو دیمەنەتان دیوە كە یەكێك ئامێرێك بە نهێنی لە جانتای كەسێك، یان بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت دەنووسێنێ و ئیدی بۆ هەر شوێنێك بڕوات دەزانن لە كوێیە.. واتە دوگمەیەكی gpsی.
ئێستا ئامێرێك بەرهەمهاتووە كە كەوتۆتە بازاڕ و هەموو كەس دەتوانێ سوودی لێوەربگرێت، ئەم ئامێرە كە بە Trackerpads ناسراوە و بە سوود وەرگرتن لە سیستەمی gps شوێنی جوگرافی بۆ ئەپلكەیشنێك كە لەسەر مۆبایلێكی زیرەك دادەنرێت بەڕێ دەكات.
ئەو دوگمە بچوكە بەراستی بۆ ئۆتۆمبێل سوودێكی زۆری هەیە و هەركاتێك ئۆتۆمبێلێكت دزرا یان كەسێك بردی دەزانی لە شوێنێكی جوگرافییە. جگە لەوەش بۆ كاری سیخوڕیش سوودی لێدەبیندرێت. بەهۆی باترییەكی بچووك كە تێیدایە هەتا یەك هەفتە پێویستی بە وزە نابێت، بەڵام دوای ئەوە دەتوانرێت باترییەكی نوێی بۆ دابنێی.
