ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ هەموو جیهان

ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ هەموو جیهان
ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ هەموو جیهان

ئەم مانشێتەی سەرەوە ئەگەر راستیش نەبێت لانی كەم هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی كە ئاواتەكە بێنێتە دی و ئینتەرنێت ببێتە خۆڕایی بۆ هەموو خەڵكی جیهان و لە هەر شوێنێكی جیهان دەستت بە ئینتەرنێت رابگا، بەڵام بەخۆشیەوە هەواڵەكە لە گشت سەرچاوەكانەوە پشت راستكراوەتەوە و راستە..
كۆمپانیای MDIFی ئەمەریكی چەند ساڵێكە لە هەوڵدایە كە پرۆژەی گەیاندنی ئینتەرنێت بەخۆڕایی بۆ هەموو جیهان لە بیرۆكەوە بیكاتە بواری كرداری و بڕیاریش وایە لە مانگی 10ی ئەمساڵ ئەم پرۆژەیە بە كردەوە بێتە دی..
پرۆژەكە ناوی outhernetە، لە رێگای مانگە دەستكردەكانەوە ئینتەرنێت بڵاودەبێتەوە و دەكرێت بە شتێكی وەك ریسێڤێر (سەحن)ی ماڵەوە وەریبگری.. ئینتەرنێت بە خێرایی 10 مێگابایت لە چركەیەكدا.. پرۆژەكە لە لایەن ئەمەریكاوە لەوكاتەوە بیری لێكراوەیە كە هەندێك وڵات بۆ نەگەیاندنی راستییەكان بەربەستیان لە رێگای بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان دادەنا و سانسۆریان دەخستە سەر ئینتەرنێت..
Top