تەبلێتێكی جێگای دڵنیایی بۆ منداڵان
لەو چەند ساڵەدا بەداخەوە ئامێرە دیجیتالییەكان وەك تەبلێت و ئامێرەكانی گەیم وای كردووە منداڵەكان لە جیهانی خۆیان داببڕێن و یارییە كوردەوارییەكان بەتەواوی لە بیر بچنەوە، بۆیە شارەزایانی بواری پەروەردە كردنی منداڵ زەنگی هۆشیاریان لێداوە كە رەنگە قەڵەوی و خەمۆكی دوو نەخۆشی منداڵان بن كە بەهۆی ئەو ئامێرە دیجیتالیانەوە سەرهەڵدەدەن.. تەبلێت ئێستاكە گشتگیرترین ئامێری دیجیتالی منداڵانەیە.. كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالی سەردەم هەوڵیانداوە ئامێری دیجیتالی منداڵان و گەورەكان لێك جیا بكەنەوە، یەكێك لەو نموونانە تەبلێتی ilife كە تەواو بۆ منداڵان گونجاوە و دایك و باوكان بەهۆی ئەو تەبلێتەوە دەتوانن دڵنیا بن كە ئەگەر منداڵان هێڵی ئینتەرنێتیشیان هەبێت ئەو سایت و پرۆگرامانە ناكاتەوە كە ترسیان لێی هەیە! تەبلێتەكە كچانە و كوڕانەی لێك جیا كردۆتەوە، رەنگی شین كوڕانە و رەنگی پەمەیش كچانە.. تەبلێتەكە 7 ئینجە و كوالیتیەكەی HDیە. چونكە منداڵان بزۆزن و جووڵەیان زۆرە كۆمپانیاكە بیریان لەوە كردۆتەوە كە تەبلێتەكە وا دروست بكات لە ئاست كەوتنە خوارەوەش تێكنەچێت.. بەشێك لە تواناكانی تەبلێتەكە میمۆرییەكەی دەكرێت هەتا 64 گێگابایت بێت، سیم كارت دەخوێنێتەوە، كامێرای پێشەوە و پشتەوەی هەیە لەگەڵ باترییەكی بەهێز.. دوگمەیەكی هەیە بۆ پێوەندییە گرنگییەكان و سیستەمی GPS هەیە ئەگەر منداڵەكە دووریش بكەوێتەوە دەزاندرێت لە كوێیە..
