رەنگی پێڵاوەكەت بە ویستی خۆت بگۆڕە
چەند جار باسی پێڵاوی هۆشمەندمان كردووە، ئەو پێڵاوانەی كە هەنگاوەكان دەژمێرن، رێژەی ئەو وزەی سووتێندراوە دەزانێ و بۆ وەرزشكردن و دابەزاندنی كێش سوودیان لێوەردەگیرێ، بەڵام پێڵاوی جۆری Orphe هیچ كام لەو تایبەتمەندییانەی نییە، بەڵكو سیستەمی بلوتوسی هەیە و لەرێگای مۆبایلەكەتەوە دەتوانی رەنگی پێڵاوەكەت بگۆڕی، لەناو پێڵاوەكەدا گلۆپی بچووكی LED داندراوەن كە گۆڕینی رەنگەكەی بەهۆی مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم پێڵاوە تایبەتە بە وەرزشكاران و دەكرێت لەری رەنگێكی تایبەت دیزاینێكی نوێش دابندرێت..
