لینۆڤۆ و نوتبۆكێكی نوێ

لینۆڤۆ و نوتبۆكێكی نوێ
لینۆڤۆ و نوتبۆكێكی نوێ

كۆمپانیای Lenovo یەكێكە لە كۆمپانیا سەركەوتووەكانی بواری بەرهەمهێنانی لاپتۆپ و نۆتیبووك و ئولترابوك...تاد.. دیزاین و توانای بەرهەمەكانی لینۆڤۆ بەرچاون و نرخ و بەهاكانیشیان زۆر لەسەرێ نییە. یەكێك لە مۆدێلە سەركەوتووەكانی لینۆڤۆ جۆری ideapadە كە بەم دواییە لەم زنجیرەیە جۆری IBD 15-305ی بەرهەم هاتووە. ئەم نۆتیبوكە نوێیە خێرایی لەسەرێیە چونكە پرۆسیسەری جۆری inet coro i5ی لەسەرە. كارتی گرافیكی لە جۆری AMDیە و دوو میگابایت رامەكەیەتی. شاشەكەی نزیكە لە 16 ئینج.. شوێنی دانانی كێبڵی HDMI و سێ شوێنی دانانی USB و card reader و بلوتوسی هەیە. رامەكەی 4 گیگابایتە، هاردی ناوخۆی یەك ترابایتە كە ئەمەش بۆ نوتی بۆكێك زۆر لەسەرێیە. كیبۆردەكەی جۆری (ideapad 305)ـە و سیستەمی accu type هەیە كە بە مەبەستی ئاسان و خێراتر كردنی تایب داندراوە. كێشەكەی 2.32 كیلۆ گرامە. چەند رەنگی وەك مۆر، شین و سپی و سەوزی هەیە.
Top