تەكنەلۆژیای نوێ و راوە ماسی

تەكنەلۆژیای نوێ و راوە ماسی
تەكنەلۆژیای نوێ و راوە ماسی

ئەوانەی حەزیان لە راوە ماسییە و دەیانەوێ بە دەستی بەتاڵ نەگەڕێنەوە و بزانن قولابەكانیان چ ماسییەكی پێوەیە، پشت بە تەكنەلۆژیای نوێ بسپێرن.. ئەگەر حەز دەكەی ماسییەكان لە ژێر ئاوەوە ببینی سوود لە GoFish وەربگرە، ئامێری ناوبراو كامێرایەكی نوێیە كە لە پشت قولابەكەوە ببەسترێتەوە، كامێراكە تاكو قوڵایی 150 مەتر لە ژێر ئاودا كار دەكات و ڤیدیۆكانی بە كوالیتی 1080 فیلم بگرێ.. جگە لەوەش دەنگی ژێر ئاو خەزن دەكات.. «گۆفیش» میمۆرییەكی 32 گیگابایتی لەسەرە و بەهۆی ئەپلكەیشنێێك دەكرێت وێنە و فیلمەكان بە ئاسانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەیكان بڵاو بكرێتەوە.
Top