بەهێزترین كەیسی كۆمپیوتەر
كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەر ململانێیەكی بەهێزیان هەیە بۆ دروستكردنی باشترین و بەتواناترین كەیسی كۆمپیوتەر، لەو نێوەدا دەكرێ ئاماژە بە دوو كۆمپانیای acer و asus بكەین.
كۆمپانیای acer لەم دواییەدا بەهێزترین كۆمپیوتەری بەرهەم هێناوە كە بە جۆری predator-G6-710 ناسراوە، دیزاینی كەیسی كۆمپیوتەرەكە زۆر سەرنج راكێشە و هەربۆیە بە گیانداری دڕندە ناوی دەبەن. خێرایی كۆمپیوتەرەكە 4.2 گیگایە. بۆ كاری گرافیكی بەهێز وەك نەخشەسازی و دیزاین و كاری ئەنیمەیشن زۆر گونجاوە. هاردی كۆمپیوتەرەكە 12 ترابایتە و رامەكەی 64 گیگابایتە، تایبەتە بەو شاشانەی كە K4ن، بۆ كۆمپیوتەرێكی ئەوەندە بەهێزیش دەبێ مۆنیتۆرێكی بەهێز هەبێت، بۆیە ئەیسەر لە پاڵ ئەو كۆمپیوتەرە بەهێزەدا شاشەی چەماوەی جۆری predator X34 بۆ داناوە.
