نۆكیا و بەرهەمێكی دیجیتالی نوێ
سەردەمێك كۆمپانیای نۆكیا لە ریزی كۆمپانیا سەركەوتووەكانی بواری بەرهەمهێنانی مۆبایل بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە لەگەڵ سیستەمی رۆژ خۆی نەگونجاند و لەگەڵ رەوتەكە نەچۆ پێشەوە گرفتی گەورەی بۆ هاتە پێش، وای لێهات لە كۆمپانیایەكی پلە یەكەمەوە بەرەو سێیەم و چوارەم بكشێتەوە.
دوای ئەوەی بەشی مۆبایلی بە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت فرۆشت، ئێستا خەریكی بەرهەمهێنانی ئامێری دیكەیە، یەكێك لەو ئامێرە دیجیتالیانە بەم دواییە نۆكیا بەرهەمی هێناوە، كامێرای ozoیە كە وێنە و فیلمەكان بە 360 پلە تۆمار دەكات، واتە لە یەك كاتدا هەر چوار دەوری دیمەنەكە دەگرێت. كامێراكە لە شێوەی تۆپێك دەچێت و هەشت كامێرای و مایكی لەخۆیدا جێكردۆتەوە. بە جۆرێك لەهەر گۆشەیەك وێنە و فیلم هەڵدەگرێتەوە. دەتوانێت ئەو دیمەنەی فیلمی لێ هەڵدەگرێتەوە، لە یەك كاتدا لە رێگای هێدستێكەوە سەیری بكەی. جگە لەوەی كە هەشت مایك كە لە كامێرای ozo داندراون، ئەو هەلە دەڕەخسێنن دەنگ بە شێوەی سێ رەهەندی تۆمار بكەن. ئەم جۆرە دەنگ هەڵگرتنەوەیە وا دەكات كە شوێنی دەنگەكە لە دیمەنەكە بەتەواوی بزاندرێت.
