پرۆگرامێك بۆ سڕینـەوەی پرۆگرامەكان

پرۆگرامێك بۆ سڕینـەوەی پرۆگرامەكان
پرۆگرامێك بۆ سڕینـەوەی پرۆگرامەكان

سڕینەوەی پرۆگرامەكانی سەر كۆمپیوتەر ئەوەندەش ئاسان نییە كە باسی لێوەدەكرێت، راستە ئێمە هەركاتێك نیازمان هەبێت پرۆگرامێك بۆ هەمیشە بسڕینەوە دەچینە سەر بەشی كۆنترۆڵ پەنەڵ و لە بەشی add or remove program، پرۆگرامەكە دەدۆزینەوە و پاشان دەیسڕینەوە.. راستە ئەمە كردارێكی ئاسانە، بەڵام زۆر پرۆگرام بەو شێوەیە ناسڕێنەوە، یان ئەگەر بشسڕێنەوە، پاشماوەیان لە سیستەمدا هەر دەمێنێتەوە.. بەڵام پرۆگرامی reve uninstaller دەتوانێت پرۆگرامێك بەتەواوی بەبێ ئەوەی فایلێكی لە پاش جێمابێت دەسڕێتەوە.. بەشێك لە تواناكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- هەڵگرتنەوەی كۆپیەك لە ریجستەری ویندزۆ بەر لە سڕینەوە پرۆگرامەكان.
- توانای نیشاندانی لیستی پرۆگرامەكان لەگەڵ ئایكۆنی تایبەت بە پرۆگرامەكان.
- توانای سڕینەوەی فایل و فۆڵدەرەكان لە سەلەی ویندۆزدا.
- نیشاندانی وردەكاری پرۆگرامەكانی سەر سیستەم، وەك ناوی كۆمپانی، ڤێرژنی پرۆگرامەكە، شوێنی دانانەكە، ئەدرەسی سایتەكە..
- سڕینەوەی تەواوی فایل و دوگەكانی پەیوەندیدار بە پرۆگرامەكان.
Top