گشت ئەركی ماڵەوە بەو ئامێرە بسپێرە
هەموو شتێك بەرەو زیرەكی و هۆشمەندی هەنگاو دەنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا پێویست ناكات، ئاگاداری كەلوپەلە كارەباییەكانی ماڵەوە بی، پێویست ناكات گڵۆپەكان بكوژێینەوە یان دایانگیرسێنی، پێویست ناكات بۆخۆت دەرگا بكەیەوە، كە لە ماڵ چوویەوە دەرەوە و بەبێ خەمی كۆرپەی ساواكەت لەماڵەوە جێدێڵی، جلشۆر، قاپ شۆر، سەلاجە..تاد لەماڵ بی یان نا ئەركی خۆیان ئەنجام دەدەن، هەموو ئەو ئەركانەی ئاماژەمان پێدان لە سایەی ئامێری هۆشمەندی ZET smart home، ئەو ئامێرە چاودێری گشت ئامێرە هۆشمەندەكانی ماڵەوە دەكات، لە پلاكی كارەباوە تا دەگاتە ئاگاداركردنەوەی گریانی منداڵ. ئامێرەكە لە تۆڕی ئینتەرنێتی خێرا سوود وەردەرگرێ و گشت ئامێرەكانی ماڵەوە بە سیستەمی وای-فای بەو ئامێرەوە پەیوەند دەدرێن و لە رێگای دوور و بەهۆی مۆبایلەكەتەوە كۆنترۆڵی دەكەی، ئامێرەكەش هەر كردارێك رووبدات بە مۆبایلەكەت رادەگەیەنێ..
