سەرنجێك لەسەر كامێرای دیجیتالی لایكا

سەرنجێك لەسەر كامێرای دیجیتالی لایكا
سەرنجێك لەسەر كامێرای دیجیتالی لایكا
كۆمپانیای leica بەهۆی لەسەرێ بوونی ئاستی بەرزی كامێراكانی ناسراوە، نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای ناوبراو، كـامـێـرایەكی دیجیتالییە كە بە leica Q دەناسرێت. كامێراكە لەكانزای مینیزم درووستكراوە، ئەمەش بۆتە هۆی دیزاینی كامێراكە زۆر جێگای سەرنج بێت، كێشی كامێراكە تا رادەیەك زۆرە 640 گرام، بۆیە ناكرێت لەریزی كامێرای بچووك دابندرێت. هەستەوەری وێنەگرتنی كامێراكە 24 مێگاپیكسلە، شاشەكەی سێ ئینجە. سیستەمی وای-فای و سیستەمی فۆكسی ئۆتۆماتیكی هەیە. توانای فیلم هەڵگرتنەوە بە كوالیتی فول ئێچ دی هەیە و هەروەها خودی كامێراكە پرۆگرامی adobe Photoshop lightroom كە تایبەتە بە دەستكاری كردنی وێنە لەسەرە، ئەمەش وا دەكات وێنەكانت هەر لە خودی كامێراكەتدا جوانتر و روونتر بكەی.
Top