لە ئایندەدا گەیمی ئەلكترۆنی گۆڕانی بەسەردادێت

لە ئایندەدا گەیمی ئەلكترۆنی گۆڕانی بەسەردادێت
لە ئایندەدا گەیمی ئەلكترۆنی گۆڕانی بەسەردادێت
چەند ساڵێك لەمەوبەر بەرلەوەی مۆبایل و تەبلێت گشتگیر ببن، ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی تایبەت بە گەیم وەك پلەی ستەیشن، PSP، ئەتاری، ئامێری گەیمەكانی شێلد و ...تاد، بازاڕێكی گەرمیان هەبوو، بەڵام تەبلێت تا رادەیەك ئەم بازاڕەی بەرەو ساردی برد، چونكە تەبلێت كێشی كەمە، ئاسان هەڵدەگیرێ، پێویستی بە تەلەڤزیۆن، یان شاشەی تایبەت نییە، شەحن دەبێتەوە...تاد. راستە گەمەكانی بەقەد گەیمی ئەو ئامێرانەی ئاماژەمان پێدا سەرنج راكێش نین، بەڵام بۆ منداڵ و مێرمنداڵان زۆر گونجاوە.
لە پیشانگای ساڵانەی GDCدا كە لەشاری فرانسیسكۆ بەڕێوەچوو، كۆمپانیای نیڤیدیا ڤێرژنی نوێی شێلدی خستەڕوو، ئامێرێك كە لەخۆیدا سوپەر كۆمپیوتەرێكی تەواوە. بەڕێوەبەری كۆمپانیای ناوبراو لە پيشانگاكەدا وتی: پێنج ساڵی تەواو توێژینەوەمان كردووە بۆ ئەوەی ئامێرێك دروست بكەین كە داهاتووی گەیمی ئەلەكترۆنی بەتەواوی بگۆڕێت.
Top