هارددیسكێكی پتەو و بەهێز

هارددیسكێكی پتەو و بەهێز
هارددیسكێكی پتەو و بەهێز
هارددیسكێك بۆ گواستنەوە و هەڵگرتن و ئەرشیڤكردنی داتاكان لە گشت ئامێرەكانی دیكە سوودمەندترە، گەر بتەوێ داتا و بەڵگە و وێنە و دۆكیومێنتەكانت كێشەیان بۆ نەیەتە پێش لەسەر هارددیسك هەڵیان بگرە. هارددیسكەكان توانا و كارایی و سایز و قەبارەیان جۆراوجۆرە. كۆمپانیای فەرەنسایی lacie كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی هارددیسك و فلاش میمۆری بەرهەمەكانی لەریزی باشترینەكان دێن لە بواری كارایی و پتەوی و ئەمنیيەتییەوە.
هارددیسكی لاوەكی جۆری thunderbolt لە ریزی هاردە ئاست بەرزەكان سەیر دەكرێت، رووكەشی هاردەكە لە ئەلەمینیۆمە، كێشەكەی 355 گرامە و قەبارەی هەڵگرتنی داتاكان لەودا یەك ترابایتە. هاردەكە بە كەڤەرێكی پلاستیكی داپۆشراوە كە وا دەكات لە بەرامبەر كەوتنە خوارەوە و زەربە پێكەوتندا خۆراگر بێت، هەروەها هاردەكە ئاوی تێناچێت و تۆز و خۆڵ ناگرێت. خێرایی گواستنەوەی داتاكان دە گێگابایت لە یەك چركەدایە، ئەمەش خێراییەكی یەكجار زۆرە.
Top