لاپتۆپەكان دەبنە سێ شاشە

لاپتۆپەكان دەبنە سێ شاشە
لاپتۆپەكان دەبنە سێ شاشە
بۆ ئەرك و كاری دیزاین و نەخشەسازی، یان كاروباری پێوەندیدار بە مونتاژ و فیلم، رەنگە شاشەكەی لاپتۆپ نەتوانێت وەك پێویست سوودی هەبێت، ئەگەر هاتبا شاشەی لاپتۆپ هەندێك مەزنتر، یان توانرابا چەند شاشەیەكی دیكەی پێوە پەیوەند بدرێت، ئەوە گۆڕانكارییەكی گەورە رووی دەدا.
كۆمپانیایەكی بەلجیكا هەوڵیداوە ئەم ئامانجە بێنێتە دی و شاشەی لاوەكی بۆ لاپتۆپ دابنێت، شاشە لاوەكییەكان كە بە sliden,joy ناسراون بە سایزەكانی 13,15,17 و فول ئێچ دی بۆ لاپتۆپ و كۆمپیوتەری سەر مێز دەگونجێن. شاشەكان زۆر بە ئاسانی لە شاشەی لاپتۆپەكەوە دەبەسترێنەوە و دەتوانرێت هەتا 180 پلەش بیان سوڕێنی. تەنانەت دەتوانرێت بە شێوەیەكی موگناتیسیش بە پشتەوەی شاشەكەوە پەیوەندی بدەی.
Top