تیرێك لە كەوان دەرچوو دەگەڕێتەوە!!
پەندێك لەلای ئێمە باوە كە دەڵێن: “تیرێك لە كەوان دەرچوو تازە ناگەڕێتەوە”، بەڵام گوگل لە هەوڵدانێكدا نیازی هەیە ئەم پەندە رەدبكاتەوە، چونكە هەروەك دەزانن كە كاتێك ئیمەیلێك بۆ كەسێك دەنێری، ئیدی جارێكی دیكە ئەو ناتوانێ كاتێك بەڕێت كرد، پەشیمان ببیەوە، چونكە تیرەكە تازە لە كەوان دەرچووە.
لە خزمەتگوزاری نوێی جیمەیلی گوگلدا، بەكارهێنەر دەتوانێ تاكو چەند خولەكێك دوای ناردنی ئیمێلەكە پاشگەز بێتەوە و بیگەڕێنێتەوە. ئەم خزمەتگوزارییە كە بە undo send ناسراوە، گشت بەكارهێنەرانی جیمەیل دەتوانن بە ئاسانی سوود لەو خزمەتگوزارییە وەربگرن. دەتوانی چەند چركەیەكی بۆ دیاری بكەی بۆ گەڕاندنەوەی، لە پێنج چركەوە هەتا سی چركە كاتت لەبەردەستدایە. بەڵام دوای ئەو ماوەیە تیرە لە كەوان دەرچووەكە قەت ناگەڕێتەوە.
